٢١ تەمووز ٢٠٢٦ - ٠٩:٠٠
Source: Mehrnews
میدیاکان باس لە تەقینەوە و پێکدادان لە نزیک باڵەخانەیەکی فیدراڵی لە نیویۆرک لە ئەمریکا دەکەن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی سووریادا کوژراون؛ کە بەپێی ڕێکخراوەکە زیاتر لە خەڵکی مەدەنی پێکدێت، لەنێویاندا ژن و منداڵان.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ و هاتنە سەرکاری حکوومەتی کاتیی سووریا بە سەرۆکایەتیی "ئەحمەد شەرع"، ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی سووریا کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە سەرانسەری سوریا کوژراون.
زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ بووە کە ٩ هەزار و ٢٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا دوو هەزار و ٣٥٤ کەس کوژراون و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە هەزار و ٩٦٦ کەسی دیکە بوونەتە قوربانی توندوتیژی.
سەنتەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە زۆرینەی قوربانییەکان خەڵکی سڤیلن کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی و سەربەخۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە بۆ پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ئەو ئامارانە بڵاونەکراوەتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha